2023 بۆ ماتۆڕسوارەکان شوومە
964+
میلاد جه‌لال – گه‌رمیان
له ده‌ربه‌ندیخان بڕیار دراوه، دوای 20ـی ئه‌م مانگه هه‌ر ماتۆڕسكیلێك مه‌نه‌فێستی نه‌بێت، ده‌ستگیر ده‌كرێت.
964+ ده‌زانێت، گەڕەکی کانی سارد و ئه‌و شوێنانه‌ی دیكه‌ی كه نمایشی ماتۆڕسوار‌ی تێدا ده‌كرێن، لەلایەن پۆلیسی ھاتوچۆوه کۆنترۆڵ دەکرێت.
موقەدەم جاسم محه‌مه‌د، بەڕێوەبەری ھاتوچۆی قه‌زای دەربەندیخان بە 964+ـی راگەیاند “هاوڵاتیان لە ماتۆڕسواره‌كان و نمایشه‌كانیان لە ناو کۆڵانەکان بێزارن، بڕیارمانداوه لە دوای 20ـی ئه‌م مانگه‌وه ئەوانەی مۆڵەتی شۆفێری و مه‌نه‌فێستی ئۆرجیناڵیان “ئه‌وله‌ویات” نه‌بێت، دەستگیر دەکرێن و ماتۆڕەکانیشیان دەستی بەسەردا دەگیرێت.
ئاشكراشی كرد، ئێستا ماتۆڕسکیل تۆمار ناکەن، چونکە تۆمارکردن لە بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی راگیراوە و لە دەسەڵاتی ئەوانیشدا نییە تۆماریان بکەن.
بەڕێوەبەری ھاتوچۆی قه‌زای دەربەندیخان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ی دیاری‌یان كردووه، كه بۆ ئاگادارکردنەوەی ماتۆڕسواره‌كانه، لە دوای 20ـی ئه‌م مانگەوە بۆیان نییە بێنە سەر شەقامەکان.
ژماره‌ی ماتۆڕ و ماتۆڕسواره‌كان به گشتی له هه‌رێمی كوردستان زیادی كردووه، كه له هه‌ندێك شوێندا بوونه‌ته هۆی بێزاركردنی خه‌ڵك و نانه‌وه‌ی كێشه و شه‌ڕ و ئاژاوه، به تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌ی كه نمایشی ماتۆڕسوار‌ی تێدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.