دەوەن نەوزاد وادەڵێت
“هونەر و ناوبانگ ئازادی لێسەندمەوە”
+964
دیلان محەمەد – سلێمانی
خانمە هونەرمەند دەوەن نەوزاد بەمزوانە لە کورتە فیلمێکدا دەردەکەوێتەوە، دەشڵێت هونەر هەموو شتێکی پێبەخشیم و ئازادی لێسەندمەوە.
دەوەن نەوزاد ساڵانێک بەرلە ئێستا بە رۆڵی “کەژاڵ” لە درامای رابوون ناسرا، تا ئەم ساتە بەردەوام چالاکی هونەری هەیە بەڵام کەم دەردەکەوێت، لە لێدوانێکی تایبەت بۆ 964 وتی، “سەرقاڵم و هونەرمەند بیت و دایک بیت ئەرکەکەت قورسترە بێگومان، بەمزوانە بەشدار دەبم لە کورتە فیلمێکدا”
لە قسەکانیدا دەوەن نەوزاد باس لەوەش دەکات کە بەهۆی ناوبانگ و هونەرەوە ئازادی لە ژیانی تایبەتی نەماوە، بەڵام لەهەمانکاتدا هەموو شتێکی پێبەخشیوە.
پێداچوونەوەی : پەری ساڵح