كه‌ڵه‌شاخ و رووه‌كى پزیشكى وه‌زعیان باشتره
بازاڕى ده‌رزى ئاژنین له هه‌رێمی كوردستان كزه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌رێمی كوردستاندا به‌شه‌كانى پزیشكى ته‌واوكارى نه‌یانتوانیوه بازاڕێكی گه‌رم بۆ نه‌خۆشه‌كانیان دروست بكه‌ن، كۆمه‌ڵه‌یه‌كى تایبه‌ته‌مه‌ندیش ده‌ڵێت، تا ئێستا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به یاسا كاره‌كانى ئه‌و به‌شانه‌ى رێكنه‌خستووه.
له‌جیهاند، پزیشكى ته‌واوكارى نزیكه‌ى 60 به‌شى هه‌یه و كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا به‌شه‌كانى رووه‌كى پزیشكی، كه‌ڵه‌شاخ، كرمی زان‌و، ده‌رزى ئاژنین و شێلان ناسراون و كار ده‌كه‌ن.
جه‌لال كه‌ریم عومه‌ر به‌رپرسی راگه‌یاندنى كۆمه‌ڵه‌ى رووكناسانى كوردستان كه خۆیان به لایه‌نى فه‌رمى ئه‌و به‌شانه ده‌زانن، به 964ـى وت، له‌هه‌رێمی كوردستاندا خه‌ڵك به‌ره‌و به‌شه‌كانى پزیشكى ته‌واوكارى ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام هێشتا به‌شێوه‌یه‌كى فراوان روویان له هه‌موو به‌شه‌كان نه‌كردووه.
وتیشی “ده‌رزى ئاژنین و كرمى زان‌و له‌و دوو به‌شه‌ن كه تائێستا نه‌تواندراوه له‌هه‌رێمی كوردستان په‌ره‌ى زیاترى پێبدرێت، به‌تایبه‌تیش ده‌رزى ئاژنین كه كه‌سانى پسپۆڕ و تایبه‌تمه‌ندى ده‌وێت”.
به‌پێی ئامارێكی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه، له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ى 300 شوێن كارى رووه‌كى پزیشكى و نزیكه‌ى 200 شوێن بۆ كه‌له‌شاخ و زان‌و و ته‌نیا 10 شوێنیش بۆ كارى ده‌رزی ئاژنین كار ده‌كه‌ن و لاى ئه‌وان تۆمار كراون.
به‌رپرسی راگه‌یاندن ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كه له هه‌ندێك شاره‌كانى ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ لیژنه‌كان چاودێری ئه‌و شوێنانه‌ى تایبه‌تن به پزیشكى ته‌واوكارى ده‌كه‌ن.
به‌قسه‌ى جه‌لال كه‌ریم، به‌هۆى ئه‌وه‌ى تا ئێستا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی كاره‌كانى ئه‌و به‌شانه‌ى پزیشكى ته‌واوكارى رێكنه‌خستووه، بۆیه خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كی فراوان روو له‌و به‌شانه ناكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردن.
كۆمه‌ڵه‌ى رووكناسانى كوردستان له‌ساڵى 2014ـه‌وه به‌فه‌رمى مۆڵه‌تى پێدراوه و له‌هه‌موو شار و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانى هه‌رێمی كوردستانیش لق و ئه‌ندامیان هه‌یه.