خێزان و کوڕێکی لەگەڵ بووە
پزیشکێکی بەناوبانگی دڵ لە کەرکوک تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
د.زاهیر عەبدولقادر گەیلانی یەکێکە لە دکتۆرە بەناوبانگەکانی دڵ لە کەرکوک، ئەم ئێوارەیە لە شەقامێکی کەرکوک تووشی رووداوی هاتوچۆ هاتووە، خۆی و خێزان و کوڕێکی بە سەختی بریندارن.
ئەو شوێنەی رووداوەکە لێی روویداوە شەقامی پشتێنەی کەرکوکە و نزیک ناوچەی پیشەسازی نوێیە.
عەلی ئەحمەد شایەتحاڵ لە شوێنی رووداوەکە بە 964ـی وت، رووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل بووە، ئەو ئۆتۆمبێلەی د.زاهیر تێدابووە خۆی و خێزانی و کوڕێکی تێدا بوو.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ئازادی فێرکاری تایبەت، بە 964ـی وت، “د.زاهیر پزیشکی نەخۆشخانەکەی ئێمەیە، ئێستا لە ژێر چاودێری چڕدایە و تەندروستی خراپە”.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیەی نەخۆشخانەی ئازادی، لەگەڵ ئەو دکتۆرە حاڵی خێزانی دکتۆرەکە و کوڕێکی بەهۆی هەمان رووداو سەختە.