وەزارەتی سامانە سروشتیەکان وادەڵێت

تیمەکان سەرقاڵی بەرهەمهێنانەوەی غازن لە کۆرمۆر

964+

توانا نەقی

تیمەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەگەڵ كۆمپانیای دانە غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر سەرقاڵی چارەسەركردنی دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنانی غازن.

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم بڵاویکردەوە، ، دوای ئەوەی شەوی رابردوو 25ـی كانوونی دووەم بەهۆی هێرشێكی درۆنی بۆ سەر كێڵگەكە ئاگر كەوتەوە، هیچ زیانی گیانی نەبوو تەنیا زیانی مادی هەبووە و بەرهەمهێنانی وەستاندووە.

دەشڵێت: . بەو هۆیەشەوە لە كاتژمێر 10ـەی دوێنێ شەوەوە هەناردەكردنی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا بۆ بەرهەمهێنانی 2800 ميگاوات کارەبا راگیراوە و زیانی گەورەی بە هاوڵاتیانی كوردستان گەیاندووە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هاوڵاتیان دڵنیا دەكاتەوە لەگەڵ ئاسایبوونەوەی دۆخەكە بەرهەمهێنانی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا دەستپێدەكاتەوە.

ئەمریکا چی دەڵێت لەسەر هێرشەکەی سەر کۆرمۆر؟

ئەمریکا چی دەڵێت لەسەر هێرشەکەی سەر کۆرمۆر؟

دوێنێ شەو چی روویدا لە کۆرمۆر؟

دوێنێ شەو چی روویدا لە کۆرمۆر؟