پێشبینییەکان وادەڵێن

لە چەند ناوچەیەکی کوردستان بەفر دەبارێت

964+
میدیا گۆران

بە پێی بڵاوکراوەی بەشی پێشبینییەکانی کەشوهەوای وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی کوردستان، پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکەن لە ئاست پلەکانی دوێنێ چوارشەممە، بە تایبەت لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، بە گشتی ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت، نمەباران تا دەمەو ئێوارە بەردەوام دەبێت، بە تایبەت لە سنووری سلێمانی و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.

پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە بەم شێوەیە دەبێت:

خێرایى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند ( 10 – 15 ) کم /ک دەبێت .
ئاراستەی با / گۆڕاو دەبێت .
پلەکانی گەرما / بەگشتی نزم دەبێتەوە (2-3 ) پلە لەناوچەکانی رۆژهەلاتی هەرێم کەمێک زیاتر نزم دەبێتەوە  .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت.

:پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبێت.

هەولێر : 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی :8 پلەى سیلیزى
دهۆک : 10 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 14 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 9 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 10 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 16 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 2 پلەى سیلیزى
سۆران : 7 پلەى سیلیزى