"نووسراوی چەواشەکاری"
فه‌رمانده‌یی زێره‌ڤانی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مشه‌و “دووشه‌ممه 22.1.2024” فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، فه‌رمانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌یان نه‌داوه و به ناوی ئه‌وانه‌وه نووسراوی ساخته بڵاوكراوه‌ته‌وه.
روونكردنەوەكه‌ی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی به‌م جۆره‌یه:
ئەمڕۆ دووشەممە 22ی کانوونی دووەمی 2024، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵ و نووسراوێكی هەڵبەستراو و دوور لە راستی بڵاوكراوەتەوە، كە گوایە فەرمان بە هێزەكانی سەر بە فەرماندەییمان كرابێت رووبەڕووی چەكدارانی پەكەكە ببنەوە.
لێرەوە بۆ ڕای گشتی رایدەگەیەنین كە ئەم نووسراوە ساختەیە و سەرلەبەری ناوەڕۆکی هەواڵەكەش رەت دەكەینەوە.
وەك فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، پێمان وایە بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵە ساختە لە كات و ساتی ئێستادا درێژكراوەی ئەو هەڵمەتە چەواشەکارییانەیە كە چەند رۆژێكە لە دوای مووشەكبارانكردنی شاری هەولێر لەلایەن ناحەزانەوە دەستی پێ كردووە.