کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی بەفر دەبارێت
964+
هێمن بەکر – هەولێر
ئەمڕۆ و سبەی هەوری تەواو دەبێت، نمەباران و بەفریش دەبارێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان، بە قسەی کەشناسی.
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کاتەکانی شەوی ئەمڕۆ شەممە، لە پارێزگای دهۆک و دەوروبەری ئەگەری دروستبوونی تەمێکی سووک هەیە، کە بۆ سبەینێ یەکشەممە نامێنێت.
هەر بەگوێرەی کەشناسی، بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ لە گەرمیانە بە 14 پلەی سیلیزی، کەمترینیش لە حاجی ئۆمەران دەبێت بە یەک پلەی ژێر سفر.