ئاڵای هەرێمی کوردستان، نەرویج و کۆمپانیای دی ئێن ئۆ لە کێڵگەیەکی نەوت - فۆتۆ: 964 وەریگرتووە
پێدەچێت زیاتر بەرزبێتەوە
نرخی نه‌وت به‌رز بووه‌وه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نرخی نه‌وت له بازاڕی جیهانیدا به‌رز بووه‌وه، رێكخراوی ئۆپێكیش پێشبینیی ده‌كات له ئاستی جیهاندا داواكاری بۆ نه‌وت زیاتر بێت.
ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 78.16 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی سووكی ته‌كساسیش به 72.90 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كارانی نه‌وت، ناسراو به ئۆپیك، له راپۆرتی مانگانه‌یدا رایگه‌یاند ئه‌مساڵ داواكاری جیهان بۆ نه‌وت له 1.85 ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه زیاد ده‌كات بۆ 2.25 ملیۆنی رۆژانه، ئه‌م رێژه‌یه‌ش هاوشانه له‌گه‌ڵ ئه‌و رێژه‌یه‌ی مانگی رابردوو هه‌نارده‌یان كردووه.