نرخی 100 دۆلار دەبێت بە چەند؟

چەند رۆژێکە نرخی دۆلار زۆر بەرز و نزمی ناکات

964+

پێشەوا محەمەد

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە دۆلار بەرز و نزمییەکی زۆر ناکات، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی دەڵێت، نرخی 100 دۆلار دێتە خوار 150 هەزار دینارەوە.

لەو چەند رۆژەدا نرخی 100 دۆلار لەنێوان 152 هەزار بۆ 153 هەزار و 500 دینار بووە.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئێستا سەرجەم ڤیزا کارتەکان لە وڵاتانی دەرەوە چالاکن و بازرگانان لەو رێگەیەوە دەتوانن پارە رابکێشن و حەواڵەکەیانی پێ بکەن و پێی وایە ئەوە کاریەگەریی راستەوخۆی لەسەر جێگیربوونی دۆلار هەیە.

بە بڕوای جەبار گۆران، رێکارەکانی بانکی ناوەندی کاریگەرییان لەسەر بەرزکردنەوەی بەهای دینار هەبووە و “مانەوەی بەهای دۆلار لەسەر و 150 هەزار دینارەوە تا ئێستا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە خواستێکی زۆر لە بازاڕ لەسەر حەواڵە هەیە”. ئەمڕۆ چوارشەممە 17.1.2024 بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 201  دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە و لەو بڕەش 18 ملیۆن و 910 هەزار دۆلاری بە کاش بووە.

“ئەگەر ئەو ڤیزا کارتانە رانەگیرێن و بانکی ناوەندی لە رێکارەکانی بەردەوام بێت پێشبینی دەکەم نرخی 100 دۆلار بێتە 147 یان 148 هەزار دینار”، ئەوەش قسەی جەبار گۆرانە.

بانکی ناوەندی و راگەیاندن یاری بە نرخی دۆلار دەکەن

بانکی ناوەندی و راگەیاندن یاری بە نرخی دۆلار دەکەن