بۆ کێ؟

شاره‌وانیی هه‌ولێر هێڵی سوور دادەنێت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

شارەوانیی هەولێر هەڵمەتی لادانی زێدەڕۆیی فراوانتر دەکات هەروەها شۆستە و شەقامەکان رێکدەخاتەوە.

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی هه‌ولێر رایگه‌یاند، بە ئامانجی کەمکردنەوەی جەنجاڵیی هاتوچۆ و جوانترکردنی سیمای شەقامەکانی هه‌ولێر، شارەوانیی هەولێر بەردەوامە لە لادانی زێدەڕۆیی لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکاندا .

ئه‌وان رایانگه‌یاندووه‌، تیمەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیی یەک بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی، چەندین زێدەڕۆیی لابردوه‌ و هێڵی سووریان بۆ دوکان و خاوەنکارەکان داناوه‌.

هه‌روه‌ها لە بازاڕی گەورە و بازاڕی شێخ مستەفا و کۆڵانی ئاردفرۆشان، بە مەبەستی کەمکردنەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ و ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیانی پیادە لەسەر شۆستەکاندا، زێده‌ڕۆییه‌كانیان لابردووه‌ و شوێنه‌كانیان رێكخستووه‌ته‌وه‌.

شارەوانیی هەولێر شەقامەکانیان خاوێن کردەوە

شارەوانیی هەولێر شەقامەکانیان خاوێن کردەوە