محەمەد نەجات وادەڵێت
“بە سوتفە کەوتمە کۆمیدیاوە”
+964
چاوان خەلیل – هەولێر
هونەرمەندی کۆمیدیا محەمەد نەجات، بۆ مانگی رەمەزان لە درامایەکی مێژوویی دەگەڕێتەوە شاشەکان و دەشڵێت بە سوتفە کەوتمە ناو کۆمیدیاوە، بەڵام پێی مورتاحم و خۆمی تێدا دەبینمەوە.
محەمەد نەجات لە سەرەتاکانی دەستپێکی هونەری و خوێندنی لە شانۆ، بە رۆڵی تراژیدیا دەستپێدەکات، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، “بە سوتفە کەوتمە کۆمیدیاوە، دەنا قۆناغی یەکەم و دووەمی پەیمانگا بە جۆرێک رۆڵی تراژیدیام دەبینی، کە هیچ کەسێک بڕواناکات من بم، بەڵام خۆم لە کۆمیدیا دەبینمەوە و پێم وایە ئەو پەیامەی لە کۆمیدیا هەیە لە تراژیدیا نییە”
بۆ مانگی رەمەزان درامایەکی مێژووی تایبەت بە قەڵای هەولێر ئامادە دەکرێت، لە دەرهێنانی حەسەن عەلی، محەمەد نەجاتیش بەشدارە و وەک هەمیشە رۆڵەکەی کۆمیدیە.
پێداچوونەوەی : پەری ساڵح