مێسی، فۆتۆ: ئاژانسەکان
رەنگە له‌م زستانه
مێسی هاوڕێیه‌كی دیكه‌ی ده‌باته ئینته‌ر مه‌یامی
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
مێسی خه‌ریكی كۆكردنه‌وه و گواستنه‌وه‌ی براده‌ره‌كانی پێشوویه‌تی له بارسێلۆنا بۆ یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامیی ئه‌مریكی.
رۆژنامه‌ی ASی ئیسپانی ئاشكرای كرد، كۆتینیۆی یاریزانی به‌ڕازیلی، كه ئێستا به خواستن له یانه‌ی دحێلی قه‌ته‌ڕییه و له‌وێش جێی نابێته‌وه و كه‌م یاریی پێده‌كه‌ن، خه‌ریكه رووبكاته یانه‌ی ئینته‌رمه‌یامی و بچێته لای مێسی و سوارێز و بۆسكێتس و ئه‌لبا و ئه‌وانی دی، كه له بارسا پێكه‌وه یارییان ده‌كرد.
كۆتینیۆ كه خۆی یاریزانی ئه‌ستۆن ڤێللای ئینگلیزییه، پێشتر سێ وه‌رز له بارسا له ته‌ك مێسی یاریی كردووه، پێده‌چێت مێسی كاری بۆ كردبێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ویش له ئه‌مریكا و له ئینته‌رمه‌یامی یاریی بكات و وه‌ك ده‌ڵێن، لۆ خۆی ئیسراحه‌ت بكات.
هێشتا ئه‌م بابه‌ته دیار نییه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، له‌وانه‌یه له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م زستانه كۆتینیۆش بچێته ئه‌مریكا.