کەمال عەلی وادەڵێت

“کارەکانی حسێن میسری زوو دەچوونە ناو خەڵکەوە”

+964

دیلان محەمەد – سلێمانی

هونەرمەند کەمال عەلی ناسراو بە کەسایەتی چالاک لە درامای رەشەی پۆلیس، لە ئێستادا زیاتر گرنگی بە شانۆ دەدات و دەشڵێت شانۆیی کەمتر دەبینرێت.

لە ئێستادا کەمال عەلی بەراورد بە دراماکانی ساڵانی رابردوو کە رۆڵی سەرەکی هەبوو کەم دەردەکەوێت، بەڵام لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، “من پێم وایە کەم دەرناکەوم بەڵام ئێستا زیاتر گرنگی بە شانۆ دەدەم شانۆیش کەمتر دەبینرێت، لەگەڵ شیلانی هاوسەریشم بە هەموو کارێک رازی نابین و نامانەوێت کارێک بکەین کارەکانی ترمان داپۆشێت”

کەمال عەلی یەکێک بووە لەو ئەکتەرانەی لە زۆربەی دراماکانی دەرهێنەر حسێن میسری رۆڵی هەبووە، وەک دەڵێت بەهۆی ئەوەی دراماکانی کۆمەڵایەتی بوون زیاتر ئەچوونە ناو خەڵکەوە.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح