لە بەغداد دەستگیرکرا

لە کەرکوک 90 ملیۆن دینارى دزى

964+

وریا فەتاح

پۆلیسى کەرکوک، دەستگیرکردنى ئەو تۆمەتبارەى راگەیاند کە 90 ملیۆن دینارى لە بازرگانێک دزیبوو و دواتر بەرەو بەغداد هەڵاتبوو.

بەپێى ئەو هەواڵەى پۆلیسى کەرکوک بڵاوى کردووەتەوە، تۆمەتبارێک 90 ملیۆن دینارى لە بازرگانێک دزیوە و دواتر بەرەو بەغداد هەڵاتووە.

دواى تۆمارکردنى سکاڵا، لە رێگەى هەڵگرتنەوەى کامێراکانى چاودێرى تۆمەتبارى سەرەکى لە ساتى دزییەکەوە تا بەجێهێشتنى کەرکوک، دەستنیشان دەکەن.

“دواتر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرەنگاربوونەوەی تاوانی بەغدا و بەدواداچوونی جوڵەی تۆمەتباران لە چەند ناوچەیەکی بەغدادى پایتەخت، تیمی کار لەگەڵ بەشی باڵا توانیان تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن و بیگەڕێننەوە بۆ پارێزگای کەرکوک”، پۆلیسى کەرکوک لە راگەیەنراوەکەیدا ئاوا باسى کردووە.