کەشوهەوای 964
تەنیا لە لوتکەی شاخەکان
سبەی بەفر دەبارێت
+964
پەری ساڵح
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، بەفر و باران بەڕێوەیە و پلەکانی گەرماش بەتەواوی دادەبەزن.
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان پەڵە هەور و تەمی سوک زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە، هەواکەشی سارد دەبێت و پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو.
بۆ سبەی پێنجشەممە، بەیانییەکەی تەم دەبێت و ئاسمان نیمچە هەورە، دواتر دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە درەنگانی شەودا ناوچە شاخاوییە سنورییەکان نمەباران دەبێت و لوتکەی شاخەکانیش بەفر دەبارێت بەتایبەت سنوریەکان.
پلەكانی پێشبینیكراوی گەرمی 24 کاتژمێری داهاتوو:
هەولێر : 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى
دهۆک: 12 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 15 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 18 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 8 پلەى سیلیزى
سۆران : 12 پلەى سیلیزى