تا پێنجشەممەی داهاتوو بەتەمای نۆرەگرتن مەبن

نۆرەگرتنی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی بۆ سێ رۆژی ئەم هەفتەیە کارا کرا

964+

فەهمی نەبی

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە لە ئێستاوە دەتوانن نۆرەی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی بۆ رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە دابنێن، لەهەریەکە لە نوسینگەی یەکی پاسپۆرتی هەولێر و نوسینگەی پاسپۆرتی سۆران.

ئاگاداریەکەی پاسپۆرتی هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوکراوەتەوە، لەگەڵیدا 10 رێنمایی دانراوە:

1. دانانی نۆرەگرتن لە ئەپلیکەیشنی (جواز السفر العراقي الاكتروني) کە بۆ هەردوو سیستمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە، نۆرەکە بە ناوی خۆت تۆمار بکە (حجز الاكتروني) دواتر کۆدێکت بە نامە بۆ دێتەوە، ئاگادارت دەکاتەوە لەکات و رۆژی سەردان کە بەکاردێت بۆ راییکردنی مامەلەکەت.

2. پێویستە کارتی بانکی (ماستر کارد یان ڤیزا کاردت پێ بێت لەکاتی سەردانی کردن) و بەناوی خۆت بێت و بە دیناری عێراقی تێدابێت بۆ پێدانی رسوومات کە بڕەکەی 91 هەزار دینارە.

3. کارتی نیشتمانی رەسەن.

4. کارتی زانیاری رەسەن، مەرجە کارتی زانیاری سنووری پارێزگای هەولێر بێت.

5. پاسپۆرتی کۆن ئەگەر مامەڵەکەت بۆ نوێ کردنەوەی پاسپۆرت بێت.

6. بۆ منداڵی تازە لەدایکبوو (بەڵگەنامەی لەدایک بوون (شهادة الولادة) لەگەڵ وێنە تۆماری ئەلیکترۆنی منداڵەکە (صورة قيد الاكتروني ) لەگەڵ کارتی نیشتمانی باوکی (رەسەن) لەگەڵ کارتی زانیاری باوکی (رەسەن) لەگەڵ کۆپی پاسپۆرتی دایک و باوک ئەگەر هەبێت.

7. بۆ منداڵ خوار 18 ساڵ (کارتی نیشتمانی (رەسەنی)ی خۆی لەگەڵ کارتی نیشتمانی (رەسەن)ی باوکی لەگەڵ کارتی زانیاری (رەسەن)ی باوکی لەگەڵ کۆپی پاسپۆرتی دایک و باوکی ئەگەر هەبێت.

8. بۆ هاوڵاتیانی سەرەوەی 18 ساڵ کە هاوسەرگیریان نەکردوە (کارتی نیشتمانی (رەسەن)ی خۆی لەگەڵ کارتی نیشتمانی (رەسەن)ی باوکی لەگەڵ کارتی زانیاری (رەسەن)ی باوکی.

9. ئەگەر منداڵ باوکی کۆچی دوایی کردبوو یاخوود جیابوونەوە (بەڵگەنامەی پێسپاردن (حجة الوصاية بە زمانی عەرەبی) لەگەڵ کارتی نیشتمانی خۆی (رەسەن) لەگەڵ کارتی نیشتمانی دایکی (رەسەن) لەگەڵ کارتی زانیاری بە ناوی دایکی (رەسەن).

10. ئەگەر منداڵ باوکی لەدەرەوەی وڵات بوو (حجة الوصاية المؤقتة (بەزمانی عەرەبی) لەگەڵ کارتی نیشتمانی خۆی و دایک و باوکی (رەسەن) لەگەڵ کارتی زانیاری باوکی (رەسەن).

پاسپۆرتی هەولێر دەڵێت، کاتێک ژمارەی پێویست تەواو دەبێت سیستمەکە دادەخرێت و تا پێنجشەممەی داهاتوو ناکرێتەوە، هاوکات پێویستە لەو کاتەی نۆرەکەت بۆ دادەنرێت ئامادەبیت، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ ئەو منداڵی خوار تەمەن 18 ساڵ دەبێت باوکی لەگەڵ بێت، یەکێکی دیکە لە رێنماییەکان ئەوەیە بەر لە سەردانەکە پینکۆدی ماستەرکارد یان ڤیزا کاردت لابێت بۆ مامەڵەکەت لە بەشی ژمێریاری.

لەرێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن فۆرمی ئەلیکترۆنی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی پڕ بکەنەوە.

بۆ ئەو مۆبایلانەی سیستمی ئەندرۆیدە دەتوانن ئەم ئەپە دابەزێنن.

بۆ ئەو مۆبایلانەی سیستمی ئای ئۆ ئێسە ئەم ئەپە دابەزێنن.

پاسپۆرتی سلێمانی: بۆ سەرەگرتنێک 100 هەزار دینار مەدەن

پاسپۆرتی سلێمانی: بۆ سەرەگرتنێک 100 هەزار دینار مەدەن