بۆ 964 قسەیکردووە

ئایا رێگری لە هونەرمەند عەزیز وەیسی کراوە ئاهەنگ بگێڕێت؟

964+

پەری ساڵح

هونەرمەند عەزیز وەیسی رەتیکردەوە رێگری لێ کرابێت ئاهەنگ بگێڕێت و دەشڵێت، هەرمێ و هەڵوژە و قەیسی فریشتەی شادییە عەزیز وەیسی.

لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە بەشێکی پەیجە کوردییەکان بڵاوکرایەوە عەزیز وەیسی لە سوێد ئاهەنگی هەبووە و رێگری لێکراوە گۆرانی بڵێت لەلایەن ئامادەبووانەوە.

لەم بارەیەوە تایبەت بە 964 عەزیز وەیسی وتی، “هەرگیز شتی وانەبووە و ئاهەنگەکەش لە هۆڵێکی شاری بێرمێنگهامی بەریتانیا بوو، کە جێگای 800 کەسی هەبوو، بەڵام 1500 کەس ئامادەی هۆڵەکە بوون و قەرەباڵغی دروست بوو، بەهۆیەوە پۆلیس کۆنترۆڵی دۆخەکەی پێنەکرا و ئاهەنگیان راگرت تا هەمووان سەلامەت بن”.

ئاهەنگەکە تایبەت بوو بە هەریەک لە هونەرمەندان کارزان فاروق، عەزیز وەیسی، حەمە شەیدا و پێشڕەو هەورامی، بەبۆنەی سەری ساڵەوە کە پێکهاتبوو لە زنجیرەیەک ئاهەنگ لە شارەکانی لەندەن و مانچێستەر و بێرمینگهام.

عەزیز وەیسی، باسی لەوەش کرد “پەیجەکان بۆ کۆمێنت و لایک هەموو پۆستێک و قسەیەکی ناڕاست بڵاودەکەنەوە و نازانم خەڵک بۆ باوەڕ بەو قسانە دەکەن”.

عەزیز وەیسی نان دەبەخشێت

عەزیز وەیسی نان دەبەخشێت