دیمەنی نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو لە چەمچەماڵ.وێنە.تەندروستی چەمچەماڵ
لە چەمەچەماڵ
لەماوەی دوو هەفتەدا 99 نەشتەرگەری بێبەرامبەر کراوە
توانا نەقی
لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا نزیکەی 100 نەشتەرگەری جۆراوجۆری بێبەرامبەر لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید پێشڕەو لە چەمچەماڵ ئەنجامدراوە.
ئەمڕۆ شەممە، تەندروستی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، بەهاوکاری پزیشک و یاریدەدەرانی سڕکاری و تەواوی ستافی نەشتەرگەری و سەرجەم پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکە ئەو نەشتەرگەریانە ئەنجامدراون.
55 نەشتەرگەری گشتی ئەنجامدراون و لەگەڵ 21 نەشتەرگەری قورگ و لوت و گوێ، هەروەها 12 نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ لەگەڵ 10 نەشتەرگەری ئێسک و جومگە و شکاوی ئەنجامدراون لەگەڵ یەک نەشتەرگەری چاو.
ژمارەی هەموو نەشتەرگەرییەکان دەگاتە 99 نەشتەرگەری و سەرجەمیان لە نەخۆشخانەکە بێ بەرامبەر بۆ هاوڵاتیان ئەنجامدراون.