50یان داخڵ دەکرێن

لە 24 کاتژمێردا 500 منداڵ دەبرێنە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی

964+

پێشەوا محەمەد

لە هەر 24 کاتژمێرێکدا 500 منداڵ سەردانی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێرکاری دەکەن و بە پێی زانیارییەکانی نەخۆشخانەکە، 50یان داخڵ دەکرێن.

“بەهۆی هاتنی وەرزی سەرماوە حاڵەتەکانی پەتا زیادیان کردووە”، ئەوە قسەی پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکەیە بۆ 964.

دەشڵێت، بە گشتی ئەو پەتایەی ئەمساڵ هەیە سووکترە لەوەی زستانی ساڵی رابردوو، بەڵام ئەو منداڵانەی نەخۆشیی دیکەی وەک سی و دڵ و هەناسەدانیان هەیە قورستر دەیگرن و پێویستیان بە مانەوە و چاودێری هەیە.

نەخۆشخانەکە بەشی چاودێریی چری هەیە و ئەو منداڵانەی پێویستیان بێت لەوێدا دەخەوێندرێن.

“رێنمایی دایکان و باوکان دەکەین منداڵەکانیان بە تایبەت ئەوانەی خۆیان نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە لە چوون بۆ شوێنە قەرەباڵغەکان بپارێزن، هەر چووشن با ماسک ببەستن، ئاگاداری پاکوخاوێنی منداڵەکانیان بن چونکە ئەمە رێگەیەکە بۆ خۆپارێزیکردن لە پەتا زستانی و نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان”، ئەوەش قسەی پشدەر عەبدوڵایە.

تەندروستی سلێمانی: گرنگی زۆر بە چارەسەرکردنی سروشتی دە...

تەندروستی سلێمانی: گرنگی زۆر بە چارەسەرکردنی سروشتی دەدەین