پێشکەوتنی هەڵە هۆکار بووە

بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە لە رێگای کۆیە شۆفێرێک گیانیلەدەستدا

964+

توانا نەقی

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، لەسەر رێگای نێوان کۆیە – تەقتەق بەهۆی پێکدادانی بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکەوە شۆفێری یەکێکیان گیانیلەدەستدا.

هاتوچۆی کۆیە بڵاویکردەوە، رووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری ئەتیکۆ و هۆندای بووە و شۆفێری هۆنداکە گیانیلەدەستداوە.

سەنگەر سەعید وتەبێژی هاتوچۆی کۆیە بە 964ـی وت، رووداوەکە بەهۆی پێشکەوتنی هەڵەوە بووە لەلایەن شۆفێری هۆنداکەوە کە لەو ناوچەیە رێگاکە شوێنێکی تێدایە ئۆتۆمبێلی بەرامبەر نابینرێت.

وتیشی، ئەو دوو ئۆتۆمبێلە تەنیا شۆفێرەکانیانی تیادا بووە و شۆفێری هۆنداکە گیانی لەدەستداوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەی دیکە تەندروستی باش و جێگیرە.

لەرێگای نێوان کۆیە بۆ دوکان بەهۆی رووداوی هاتوچۆ کەسێک...

لەرێگای نێوان کۆیە بۆ دوکان بەهۆی رووداوی هاتوچۆ کەسێک گیانیلەدەستدا