له‌ هه‌ولێر گه‌نجان روویان له‌ پێشانگایه‌كی كتێب كردووه

964+

شۆڕش هه‌ركی – هه‌ولێر

ئه‌مڕۆ پێشانگایه‌كی كتێب له‌ هۆڵى میدیاى هه‌ولێر كراوه‌ته‌وه‌ و زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ى روویان له‌و پێشانگایه‌ كردووه‌، گه‌نجانن.

ئاشتى شێركۆ، رێكخه‌ر و سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م پێشه‌نگایه‌ به‌ 964ـى وت، زیاتر  گه‌نجان روویان له‌ پێشانگاكه‌ كردووه ‌و به‌رهه‌مى بابه‌تى گه‌نجانه‌ش زۆرتر خواستی له‌سه‌ره‌.

وتیشی “پێشانگاكه‌ 10 رۆژ ده‌خایه‌نێت و جگه‌ له‌ نمایشكردنى چه‌ندین كارى ده‌ستى چوار سمیناریش له‌میانه‌ى رۆژانى پێشانگاكه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چن”.