ئه‌مشه‌و كێ ده‌گاته‌ یاریی كۆتایی؟

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئه‌مشه‌و كاتژمێر 09:00 به‌ كاتی هه‌ولێر یاریی پێش كۆتایی مۆندیالی یانه‌كان له‌ تۆپی پێ له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتیی ئینگلیزی و ئۆراوا رێد دیامۆندزی ژاپۆنی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

یارییه‌كه‌ له‌ یاریگه‌ی مه‌لیك عه‌بدوڵا له‌ ریازی پایته‌ختی سعودیه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و براوه‌شیان ده‌گاته‌ یاریی كۆتایی.

براوه‌ی یارییه‌كه‌ له‌ یاریی كۆتاییدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی فلۆمێنێنزیی به‌ڕازیلی یاریی ده‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ی دوایی شه‌وی رابردوو دوای بردنه‌وه‌ی له‌ یانه‌ی ئه‌هلیی میسری، گه‌یشته‌ یاریی كۆتایی.

یاریی كۆتایی مۆندیالی یانه‌كان رۆژی هه‌ینیی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

كه‌ریم ره‌خنه‌باران كرا

كه‌ریم ره‌خنه‌باران كرا