دەیان بازگە لەناو گەڕەکەکان دانراون

بەهۆی تەقەی خۆشیەوە ژمارەیەک گەنج لە دوزخورماتوو دەستگیرکران

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

بەهۆی تەقەکردنی خۆشیەوە ژمارەیەک گەنج لە گەڕەکی کۆماری قەزاى دوزخورماتوو دەستگیرکران.

کەمێک لەمەوپێش، لەدوای تەواوبونی وادەی هەڵبژاردن، هاوڵاتیانی خورماتوو بەکۆمەڵ دەرچونە سەرشەقامەکان بە مەبەستی دەربڕینی خۆشی و تێیدا ژمارەیەک گەنج بۆ خۆشی دەربڕین دەستیان کرد بەتەقەکردن، دواتر لەلایەن هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێراوە لەگەڕەکی کۆماری قەزاکە ژمارەیەک لەو گەنجانە دەستیرکران کە تەقەیان کردبوو.

نەواف ئەڵشەمەری ئەفسەر لەناو هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا لەخورماتوو بە 964ـى وت، لەپێناو پاراستنی ڕەوشی قەزاکە لەئێستادا دەیان بازگەیان لەناو گەڕەکە جیاوازەکانی قەزاکەدا دانراون بەمەبەستی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە تەقەدەکەن و بونەتە هۆی بێزارکردنی خەڵکی.

وتیشی “ئەو گەنجانەی دەستگیرکراون بەڵێننامەیان پێ پڕدەکرێتەوە بۆ ئەوەی ئەو کارە دبارە نەکەنەوە و پاشان ئازادیان دەکەن”.

ماوەی نزیکەی دوو کاتژمێرە لەناو بەشێک لەگەڕەکەکانی دوزخورماتوو ناو بەناو تەقەیەکی زۆر دەرکرێت، ئەمەش بوەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتیانی قەزاکە.

لە دوزخورماتوو 13 ساڵە نەخۆشخانەیەک بە تەواونەکراوى جێ...

لە دوزخورماتوو 13 ساڵە نەخۆشخانەیەک بە تەواونەکراوى جێهێڵراوە