پڕۆژەی لەبری سەوزکردنە
باخچەیەک لەبەردەم کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی هەڵەبجە دروست دەکرێت
964+
پێشەوا محەمەد
لەبەردەم کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی هەڵەبجە باخچەیەک دروست دەکرێت و فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە دەڵێت، باخچەکە لە پڕۆژەی لەبری سەوزکردن دروست دەکرێت.
باخچەکە لەسەر ئەرکی کۆمپانیای فاستلینک جێبەجێ دەکرێت، چونکە تاوەرەکانیان سەوزایی نییە و فەرمانگەی ژینگە ئەو زەوییەیان بۆ دیاری کردووە سەوزی بکات.
سەرهەنگ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە بە 964ـی وت، “ئەوە دووەم پڕۆژەی لەبری سەوزکردنە لە سنووری فەرمانگەکەمان و پڕۆژەیەکی دیکەشمان هەیە، کە رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا رایبگەیەنین”.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە دەشڵێت، تا یەک ساڵ بەخێوکردن و پاراستن و ئاودانی باخچەکە لە ئەستۆی کۆمپانیا دەبێت و دواتر دەدرێتەوە سارەوانیی هەڵەبجە.
بە پێی رێنمایی دەستەی ژینگەی هەرێم، هەر تاوەرێکی کۆمپانیاکانی گەیاندن سەوزایی نەبێت و لەبری سەوزکردن نەکات بە بڕی چوار ملیۆن دینار سزا دەدرێت.
شاری هەڵەبجە خاوەنی 45 باخچەیە و رێژەی سەوزایی تێیدا 12%ـەیە.