بە بەرد رێگەیان بۆ دروستکردووە

لە دهۆک شاخێک دەکرێ بە پڕۆژەی گەشتیاریی

964+

هیڤی دێوالی _ دهۆک

رێڕەوێکی بەردین بۆ گەشتیاران لە شاخی کێلیا شەدا لە دهۆک دروستکرا.

رێگاکە تایبەت دەبێت بە پیادەی گەشتیاران، لە لایەک دیمەنەکانی دهۆک دەبینرێ و لەلایەکی دیکە بەنداوی دهۆک خۆیی نمایشکردووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست 964 کەوتووە،لەپاش قۆناغی دروستکردنی رێگاکە بەبەرد، تەنیشتەکانی محاجەرە دەکرێت و بە درێژای رێگاکە دار دەجێندرێت و رووبەرەکەی سەوز پۆش دەکرێت.

لە دهۆک مۆڵەتی کەرتەکانی گەشتیاری و بازرگانی پێشەنگن

لە دهۆک مۆڵەتی کەرتەکانی گەشتیاری و بازرگانی پێشەنگن

ئەمڕۆ دووشەممە 18.12.2023، شڤان عەزیز، ئەندازیاری پڕۆژەکە بە 964ـى وت، رێڕەوەکە بە دوو قوناغ دروستدەکرێت، کارەکانی قوناغی یەکەم 99%ی تەواو بووە، کە درێژایی رێگا بەردینەکە 385 مەتر و پانی دوو مەتر و 40 سانتیمەتر بووە.

بە وتەی ئەندازیاری سەرپەرشتیار بێت، قۆناغی دووەم لە مانگی شەشی ئەمساڵ دەستیپێکردووە  و نزیکەی 35%ی تەواو بووە، “لە پلانی گوشتوگوزاری شارەکەدایە، لە داهاتوو شاخی کێلیا شەدا بکرێ بە شوێنێکی گەشتیاری و  چەند رێگایەکی تر بۆ سەرکەوتن دروستبکرێت”، شڤان عەزیز وای وت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا