ئەندریک لە مەدریدە. فۆتۆ: مارکا
دەیەوێت خۆی له‌گه‌ڵ جه‌وی یانه‌ی شاهانه رابهێنێت
ئه‌ندریك له ئێستاوه هاتووه‌ته مه‌درید
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌ندریك، یاریزانی یانه‌ی پالمیراسی به‌ڕازیلی گه‌یشته مه‌درید و ئه‌مڕۆ شه‌ممه له مه‌شقه‌كانی یانه‌ی ریال مه‌درید ئاماده‌بوو، كه تیپه‌كه خۆی بۆ یاریی سبه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڤیاڕیال ئاماده ده‌كات.
ئه‌ندریك دوای بردنه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی به‌ڕازیل له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی، خۆی گه‌یانده مه‌درید و له ئێستاوه خۆی له‌گه‌ڵ جه‌وی یانه‌ی شاهانه راده‌هێنێت.
یاریزانه هێرشبه‌ره‌كه‌ی به‌ڕازیل، به خۆشحاڵییه‌وه بۆ وێنه‌گر و میدیاكاران ده‌ركه‌وت، كاتێك له فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌درید پێشوازی لێكرا، هه‌رچه‌نده خۆی باش پێچابوو، به‌ڵام میدیاكاره‌كان هه‌رزوو زانیان ئه‌وه خۆیه‌تی.
ئه‌ندریك یاریزانی ریال مه‌دریده و له مێژه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كراوه، به‌ڵام به پێی یاسای تۆپی پێی ئیسپانیا ناتوانێت تا وه‌رزی نوێ له‌گه‌ڵ یانه‌كه یاریی بكات، بۆیه ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكات.