به‌رزه پرده‌كه‌ی كۆڕێ - شه‌قڵاوه خه‌ریكه ته‌واو ده‌بێت. فۆتۆ: پارێزگای هەولێر
دوو پرد
به‌رزه پرده‌كه‌ی كۆڕێ – شه‌قڵاوه 90% ته‌واو ده‌بێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بەرزە پردى ئۆڤەرفلاى دووڕیانى (کۆڕێ – شەقڵاوە – هەولێر) 90%ـی کارەکانی تەواو بووە.
پڕۆژەى دروستکردنى بەرزە پردى ئۆڤەرفلاى لە دوو ڕێیانى (کۆڕێ – شەقڵاوە – هەولێر) لەگەڵ یەکخستن و فراوانکردنى رێگای دەربەندی کۆڕێ – شەقڵاوە، کە بە گوژمەى (40 ملیار دینار) لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و بە سەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتیى رێگاوبانى هەولێر و بە شێوەى بەڵێندەرایەتى دەستیپێکرد، پێکهاتووە لە دوو پردی سەر رێگای کۆڕێ – شەقڵاوە.
پارێزگای هه‌ولێر له په‌یجی فه‌رمیی خۆیدا بڵاویكرده‌وه، 90%ـی کارەکانی پرۆژه‌كه تەواو بووه و ئێستاش کاری تێدا دەکرێت.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، پڕۆژەکە ستراتیژییه و بۆ شاری هەولێر گرنگە و بە شێوازێکى مودێرن و سەردەمیانە دروستکراوه.