شوێنی رووداوی کوژرانی دوو هاوڵاتی لە دهۆک. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
وتەبێژ زانیاری دا
پۆلیسی دهۆك هۆكاری كوژرانی دوو كه‌سی له دهۆك ئاشكرا كرد
هێڤی دێوالی
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دوو كه‌س له دهۆك یه‌كتریان كوشت، پۆلیسی دهۆك رایگه‌یاند، ئه‌وان ئامۆزای یه‌كترن و به‌هۆی كێشه‌ی خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كتریان كوشتووه.
هێمن سلێمان وته‌بێژی پۆلیسی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی، ئه‌و دوو كه‌سه ته‌مه‌نیان نزیكی 60 ساڵه و خزمی یه‌ك و خه‌ڵكی یه‌ك گوندن، دوای شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵی، له نزیك پاركی دڵشاد له دهۆك ته‌قه‌یان له یه‌كتر كردووه و یه‌كتریان كوشتووه.
وتیشی، هێشتا لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه و ته‌رمه‌كانیان له پزیشكی داده.
پێشتر سەرچاوەیه‌كی ئاگادر به 964ی وت، ئه‌و دوو كه‌سه لە ناو یەک ئۆتۆمبێلی پیكاب بوون، بووە بە شەڕیان و یەکیان تەقەی لەویتریان کردووە، ئەوەی کە تەقەی لێکراوە بە برینداری دابەزیوە و تەقەی لەویتر کردووە و دواجار هەردووکیان گیانیان لە دەست داوە.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا