کەشوهەوای 964
بەفر و باران بەردەوامە
دوای نیوەڕۆ سەرماکەی بەهێز دەبێت
میدیا گۆران
كهشناسیی ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه، پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکەن لە ئاست تۆمارەکانی دوێنێ، ئاسمانی ئەمڕۆش ههر هەور دەبێت، بارانبارین لە ناوەندی شارەکان لە دوای نیوەڕۆ بەهێز دەبێت و تا درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت.
“لە لووتکەی ناوچە شاخاویەکانیدا بەفر دەبارێت، کاریگەریی شەپۆڵی بەفر و باران لە درەنگانی شەودا لاواز دەبێت”، بەشی پێشبینیەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی كوردستان وا دەڵێت.
پێشبینییهكان بهم شێوهیهیه:
خێرایى با / مامناوەند (15 – 25 ) کم /ک دەبێت .
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە ( 4 – 2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین/ لە نێوان (7 – 8 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ چوارشەممە بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر: 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى
دهۆک: 15 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 19 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 20 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 5 پلەى سیلیزى
سۆران: 13 پلەى سیلیزى.