لۆگۆی وەزارەتی دارایی لە باڵەخانەی وەزارەتەکە لە هەولێر. وێنە: 964
250 ملیار دینار گەیشتووە
لیستی دابهشكردنی موچه راگهیاندرا
وریا فەتاح
كهمێك پێش ئێستا وهزارهتی دارایی و ئابووریی ههرێمی كوردستان، لیستی دابهشكردنی موچهی مانگی نۆی فهرمانبهرانی كوردستانی راگهیاند.
دابەشکردنى موچە وەزارەتى تەندروستى دەستپێدەکات و بە خانەنشینى پێشمەرگە کۆتایى دێت.
بەپێى خشتەکە، بڕیارە سبەینێ چوارشەممە (13.12.2023)، وەزارەتى تەندروستى موچەکانیان وەربگرن و لە ماوەى هەفتەیەکدا و تا رۆژى 21.12.2023، موچەى سەرجەم وەزارەت و دەستەکان، دابەش دەکرێت.
مانگی پێشوو لە 4ی تشرینی دووەم لیستی موچەی مانگی ئاب راگەیەندراو لەماوەی پێنج رۆژدا واتە لە 4 تا 9ی مانگ هەموو موچەکە دابەشکرا.
ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی رایگەیاند: 250 ملیار دینار گەیشتووەتە سەر حیسابەکەیان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
دوێنێش وەزارەتی دارایی رایگەیاند بە دووجار گرێبەستی وەرگرتنی 700 ملیار دیناریان وەک قەرز لە رێگای بانکی رەشیدەوە واژۆ کردووە.