کەم ده‌كاته‌وه
سۆراغ؛ نەتەوە یەگكرتووەکان هاوکارییه‌كانى بۆ کەمپەکانی دهۆک راناگرێت
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
دواى ئه‌وه‌ى ده‌نگۆى ئه‌وه له‌ناو كه‌مپه‌كانى سنوورى دهۆك بڵاوبووه‌وه كه رێكخراوه‌كانى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هاوكارییه‌كانى بۆ ئه‌م كه‌مپانه راده‌گرن، به‌ڵام 964 سۆراغى كرد و ده‌ركه‌وت، هاوكارییه‌كان راناگیرێن، به‌ڵكو كه‌مده‌كرێنه‌وه.
پیردەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری کۆچ و کوچبەرانی پارێزگای دهۆک بە 964ـى وت، زۆربەی رێکخراوەکان و ئه‌وانه‌ش كه سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانن بریاریانداوە هاوکاری خۆیان بۆ کەمپەکانی پەنابەر و ئاوارەکان کەمبکەنەوە.
وتیشی “راگرتنى ئه‌و هاوكارییانه بۆ كه‌مپه‌كان دووره له راستییه‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد له ئێستادا تەنیا رێکخراوه‌كانى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و دەزگای خێرخوازی بارزانی هاوکاری بۆ کەمپەکانی پەنابەران و ئاوارەکان ده‌كه‌ن .
ئاماژەى بەوەشکرد، هاوکاری رێکخراوەکان تەنیا کارگێرییە و کاتی بووە، چونكه پێدایستوویەکانی ئەوان هەمووى لەلایەن حکومەته‌كانی عێراق و هەرێمی کوردستان دابین دەکرێن.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه 964 له كۆچ و په‌نابه‌رانى دهۆك ده‌ستیكه‌وتووه، لە سنوورى پارێزگای دهۆک 110 هەزار پەنابەری رۆژئاوای کوردستان لە ناو کەمپەکان و دەرەوەی کەمپەکان دەژین و 15 کەمپی ئاوارەی شنگالیش هه‌ن کە زیاتر لە 135 هەزار کەسى لێ نیشتەجێیە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن