کارگە لە ناو باڵەخانە
964 زانیاری له‌سه‌ر باڵه‌خانه سووتاوه‌كه‌ی سۆران ئاشكرا ده‌كات
964+
ئاكام غه‌فور – سۆران
تۆڕی 964 زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و باڵه‌خانه‌یەی، کە دوێنێ شه‌و له گەڕەکی جوندیانی ناوه‌ندی ئیداره‌ی سۆران سووتا، ده‌خاته‌ڕوو، كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 14 كه‌س و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی دیكه.
باڵه‌خانه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه، به‌ڵام قاتی دووه‌می پێشانگه و كارگه‌یه‌كی قه‌نه‌فه‌یه، كه “ده‌گوترێت” ئاگره‌كه له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
هاوكات تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ستبه‌كار بوون و له كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌دا له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌كه‌ن.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا