حەوت بێچوو بێ دایکن
كه‌سێك سه‌گێكی كوشت و یه‌كی دیكه‌ی بریندار كرد
964+
شیراز عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27.11.2023، كه‌سێكی نه‌ناسراو له هه‌ولێر سه‌گێك ده‌كوژێت و سه‌گێكی دیكه‌شی به سێ فیشه‌ك بریندار كردووه، كه حه‌وت بێچووی هه‌یه.
هاوڵاتییه‌ك، كه سه‌رۆكی رێكخراوێكی مافی ئاژه‌ڵانه، سه‌گه برینداره‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه و بردوویه بۆ چاره‌سه‌ركردن.
ئه‌و هاوڵاتییه به 964ی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر سه‌گه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت، حه‌وت بێچووهكهشی هه‌ڵده‌گرێته‌وه و به‌خێویان ده‌كات.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدولا