چاوی لەسەرە

ئینته‌رمیلان لاوتارۆ به‌ده‌سته‌وه‌ نادات


ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتالی ده‌یه‌وێت پارێزگاری له‌ هێرشبه‌ری تیپه‌كه‌ی، لاوتارۆ مارتینێزی ئه‌رجه‌نتینی بكات و له‌ ته‌ماحی یانه‌كانی دیكه‌ بیپارێزێت.

مارتینێز گرێبه‌سته‌كه‌ی تا 2026 واژۆ كردووه‌، به‌ڵام یانه‌كه‌ ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستێكی نوێی له‌گه‌ڵ بكات و زیاتر له‌ ریزه‌كانیدا بیهێڵێته‌وه‌.

پێپی مارۆتا، به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشیی یانه‌ی ئینته‌رمیلان به‌ سكای سپۆرتسی راگه‌یاندووه‌، له‌گه‌ڵ لاوتارۆ له‌ گفتوگۆدان و ئه‌ویش حه‌ز ده‌كات بمێنێته‌وه‌، بۆیه‌ هیچ گرفتمان نییه‌.

لاوتارۆ مارتینێز ئه‌م وه‌رزه‌ به‌شداریی 17 یاریی كردووه‌ و 15 گۆڵی تۆمار كردووه‌ و دوو گۆڵیشی دروست كردووه‌.

پێشتر باسی ئه‌وه‌ كراوه‌ یانه‌كانی سعودیه‌ چاویان بڕیوه‌ته‌ یاریزانه‌كه‌ و پاره‌یه‌كی زۆریان بۆ داناوه‌، هه‌روه‌ها یانه‌ی دیكه‌ له‌ ئه‌وروپا چاویان بڕیوه‌ته‌ یاریزانه‌كه‌.