هەڵمەتەکە دەستیپێکرد
وەزارەتی ناوخۆ چی بۆ توندوتیژی دژ بە ژنان کردووە
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یەکشەممە 26.11.2023 لە شاری هەولێر، هەڵمەتی 16 رۆژە بۆ بەره‌نگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەستیپێکرد، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش باس له كاره‌كانیان بۆ رێگه‌گرتن له توندوتیژی دژ به ژنان كرد.
نێردە دیبلۆماسییەکان بە هاوبەشی لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان، پانێلێک لەسەر پرسی کەمکردنەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوەچوو، کە نوێنەری وڵاتانی ئەڵمانیا و کەندا ئامادەبوون.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم لە سەروبەندی راگەیاندنی هەڵمەتەکەدا، رایگەیاند، سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی كه‌موكوڕی، بارودۆخی ژنان لە هه‌رێم به‌ره‌وپێشچوونی باشی به‌خۆوه بینیووه و ماف و ئازادییه‌كانیان زیاتر فه‌راهه‌م كراون.
وتیشی، ئێستا هەشت بەڕێوەبەرایەتی و 28 نووسینگە و دوو هۆبەی بەره‌نگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان هەن، هەزار و 388 پۆلیس و فەرمانبەری مەدەنی ئەرکەکانیان تێدا ئەنجامدەدەن”.
توندوتیژی بەرامبەر ژنان لە هەڵەبجە زیادیكردووه
وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، بەکارخستنی رادیۆی یەکسانی و بەرنامەی سێفیۆ لە مۆبایل و هێلی گەرمی ژمارە 119، کە خزمەتگوزارییەکی 24 کاتژمێری بێبەرامبەرە، دەستبەسەرداگرتنی سیمکارتە بێ ناسنامەکان، چونکە کێشەی زۆریان بۆ خێزانه‌كان دروست دەکرد، كۆمه‌ڵێك كار و به‌رنامه بوون، به ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان ئه‌نجامدراون.
بڕیاره له ماوه‌ی 16 رۆژدا چه‌ندین كار و به‌رنامه و چالاكی له هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان بێنه ئه‌نجامدان.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا