کێ وا دەڵێت؟
“مانچینی خیانەتی کرد”
964+
سۆما حه‌كیم زاده
سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتالیا رۆیشتنی رۆبیرتۆ مانچینی لە مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالیا، وه‌ك خیانه‌ت ناوده‌بات.
گابرێل گراڤینا، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا باسی لە رۆیشتنی رۆبێرتۆ مانچینی لە پۆستی راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کرد و وتی، “رۆیشتنی نائومێدکەر بوو، نەک لە روانگەی وەرزشییەوە، بەڵام لە روانگەی مرۆییەوە. هەمیشە رۆبێرتۆم بە هاوڕێی خۆم دەزانی، بەڵام هەستم دەکرد خیانەتی لێکردووم، بۆمن برینێک بوو تا ئێستاش سارێژ نه‌بووه.
مانچینی لە مانگی ئابی رابردوودا دەستی لە پۆستی راهێنەرایهتیی هەڵبژاردەی ئیتالیا کێشایەوە، دواتر مه‌شقی هەڵبژاردەی سعودیه‌ی گرتەئەستۆ.
مانچینی لە ئایاری 2018ەوە سەرکردایەتی هەڵبژاردەی ئیتالیای گرته‌ده‌ست و لە ساڵی 2021 نازناوی جامی یۆرۆی 2020ی بۆ تیپه‌كه به‌ده‌ستهێنا.