زۆرینەی دانانی محاویلە بووە

زیاتر لە یەک ملیار دینار بۆ پڕۆژەکانی کارەبای دوکان خەرجکراوە


ئەحمەد مستەفا

لە ماوەی ساڵی 2023 لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنى کارەباى دوکان، به‌ بڕی نزیکەی یەك ملیار و شەش سەد ملیۆن دینار پرۆژە جێبەجێ کراوە، کە زۆرینەیان دانانی محاویلەی کارە بووە.

جگە لە ناو سەنتەرى قەزاى دوکان و بازیان، پڕۆژەکان هەریەکە لە ناحیەکانى خدران، سورداش، پیرەمەگرون، خەلەکان، بنگرد – ی لە خۆگرتووە.

سیروان محەمەد، بەڕێوبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کارەبای سلێمانی بە 964ی وت، لە ناو سەنتەری دوکان سێ پڕۆژە، لە ناحیەی خدران پێنج پڕۆژە، ناحیەی سورداش دوو پڕۆژە، پیرەمەگرون حەوت پڕۆژە و لە بازیانیش 13 پڕۆژە ئەنجامدراون.

بەگوێرەی ئەو لیستەی کە کارەبای سلێمانی پڕۆژەکانی تێدا جێگیرکردووە، زۆرینەیان دانانی محاویلە و پێگەیاندنی کارەبا بووە بە گوندەکان و گەڕەکە نوێیەکان ئەو ناوچانە، بەوتەی سیروان محەمەد بێت، “بەشێک لەو گەڕەک و ناوچانەی دەکەونە سنوری دابەشکردنی کارەبا دوکان، پێگەیاندن و نۆژەنکردنەوەی فیدەر و محەویلەی کارەبایان لەئێستادا لە قۆناغی جێبەجێکردندایە”.