ئەو شوانەی له چیاى كاروخ هه‌ڵدێرابوو گه‌یه‌ندرایه هه‌ولێر
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌و شوانكارهى شه‌وى رابردوو له چیاى كارۆخى سنورى رواندز هه‌ڵدێرابوو، گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌یه‌كی فریاكه‌وتنى هه‌ولێر.
شوانه‌كه ناوى هه‌ردی یاسین، خه‌ڵكی گوندى سه‌رانى سنوورى قه‌زاى رواندزه، به‌مه‌به‌ستى له‌وه‌ڕاندنى مه‌ڕ و ماڵات چووه‌ته شاخى كارۆخ و بێ ئه‌وه‌ى هۆكاره‌كه‌ى بزاندرێت، له شاخ هه‌ڵدێراوه.
چیا محەمەد سەرۆکی شارەوانی رواندز كه ئه‌و شوانكاره لێیهوهى نزیكه، بە
964ـى وت، دره‌نگانى شه‌وى رابردوو هه‌ردى دۆزراوه‌ته‌وه و به‌ته‌نیاش نه‌بووه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هۆكارى هه‌ڵدێرانى له شاخى كارۆخهوه نازاندرێت.
وتیشی “به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئەو شوێنەى لێی هه‌ڵدێرابوو تۆڕی موبایلی لێ نیە، بۆیه دۆزینهوهكهى دره‌نگ كه‌وت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئێستا گواستراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى هه‌ولێر بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى.
له‌ماوه‌ى حه‌وت رۆژى رابردوودا ئه‌وه دووه‌مین حاڵه‌تى هه‌ڵدێرانه له شاخ.
رۆژى 15.11.2023 گه‌نجێكی ئاژه‌ڵدارى خه‌ڵكى گوندى كاسكانى بنارى قه‌ندیل، له چیا هه‌ڵدێرابوو و به‌سه‌ختى بریندار بوو.