شۆفێران ئاگاداربن
رێگای گەلی زەنتا مەترسی لەسەرە
+964
زەید کۆچەر – دهۆک
بەهۆی بارینی بارانێکی بەخوڕەوە لە ئێوارەی رۆژی هەینیەوە لە سنوری قەزای ئاکرێ، رێگای گەلی زەنتا واتە رێگای سەرەکی نێوان قەزای ئاکرێ و ناحیەی دینارتە ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە.
موحسین ئەحمەد بەرێوەبەری رێگاوبانی ئاکرێ بە 964ی راگەیاند، ژمارەیەک بەردی وورد و گەورە کەوتوونە ناوەندی شەقامەکەوە، لە رێگای شۆفڵەوە تیمەکانمان هەوڵی کردنەوەی رێگاکەیاندا، بەڵام هێشتا مەترسی زۆری هەیە و ئەگەری داڕمانی بەردی زیاتر هەیە.
داواش لە شۆفێران دەکات بۆ هاتوچۆ ئەو رێگایە بەکارنەهێنن تا سبەی چارەسەری دەکەن و پێشبینیش دەکەن تا کاتژمێر 4:00 بەیانی بارانبارین بەردەوام بێت.
رێگای گەلی زەنتا لەسەرەتاوە تا دەگاتە سەنتەری ناحیەی دینارتە 12کیلۆمەترە و یەک سایدە.
پێداچوونەوەی : پەری ساڵح