زیاتر لە ملیارێک دیناری تێچووە
قوتابخانە 18 پۆلییەکەی کانی قرژاڵە کرایەوە
964+
ژووری هەواڵ
لە ناحیەی رزگاری سنووری قەزای خەبات، قوتابخانەیەکی نوێ کرایەوە کە 18 پۆلی هەیە و تەواوی پێداویستییەکانی بۆ دابینکراوە.
قوتابخانەی “ژیانی هاوچەرخ”ـی بنەڕەتی تێکەڵاو، لەسەر رووبەری پێنج هەزار مەتر چوارگۆشە دروستکراوە و دەکەوێتە گەڕەکی ژیانی هاوچەرخ لە شارۆچکەی کانی قرژاڵە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16.11.2023 وەزیری پەروەردە و پارێزگای هەولێر ئامادەی مەراسیمی کردنەوەی قوتابخانەکە بوون کە بڕی یەک ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ دروستکردن و دابینکردنی کەلوپەلەکانی تەرخانکراوە.
کوێستان ئهحمهد، قایمقامی قەزای خەبات به 964ی راگەیاند، پارێزگای ھەولێر دروستکردنی قوتابخانەکەی بە شێوەی تەندەر بە کۆمپانیای “ئاسۆی شار” دابوو کە لە ماوەی 400 رۆژدا تەواوی بکات.
مهعروف حهمەسەعید، بەڕێوەبەری پەروەردەی خەبات، بە 964ی راگەیاند، “لە گەڕەکی ئاشتی ئەو شوێنەی قوتابخانەکەی لێیە، پاڵەپەستۆیەکی زۆر لەسەر قوتابخانەی گەڕەکەکە ههبوو، بۆیە پێمان باش بوو لەو گەڕەکە قوتابخانە دروست بکرێت”.
وتیشی، “لە ساڵی 2022 چوار قوتابخانە لە سنووری خەبات دروست کراوە کە لە گوندهكانی سفەیە و گاینج، سەنتەری کەورگۆسک و کۆمەڵگەی کانی قرژاڵە بوون.