“کاتی بڕیارەکان با دادگا وەڵامی بداتەوە”
لە یەکەم دانیشتندا دەبێت جێگرەوەی حەلبوسی هەڵبژێردرێت
964+
ئەحمەد مستەفا
بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی خۆی بێت، پەرلەمانی عێراق لە یەکەم دانیشتنی پاش نەمانی سەرۆک لە پۆستەکەی بە هەر هۆکارێک، دەبێت بە زۆرینەی دەنگ شوێنەکەی پڕبکرێتەوە.
مادەی 12ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق، لە سێ بڕگەدا ئاماژە بە بۆشایی یاسایی کردووە لە دەستەی سەرۆکایەتییەکەی، لە بڕگەی سێیەمدا دەڵێت، پاش نەمانی سەرۆک لە پۆستەکەی بەهەر هۆکارێک، دەبێت لە یەکەم دانیشتندا بە زۆرینەی دەنگ، کەسێک وەک جێگرەوەی هەڵببژێردرێت، ئەمەش پاش رێکەوتنی سەرجەم کوتلەکان.
ئەمڕۆ سێشەممە 14.11.2023، دارا سێکانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق بە 964ی وت، سەرۆکی پەرلەمانی لە کوتلەی سوننەکانە، دەبێت ئەوان کەسێک پێشنیار بکەن و پاشتر رێککەوتنی سیاسی سەرجەم هێزەکانیشی لەسەر بکرێت.
کاتی بڕیارەکەی دادگا بۆ خۆیان جێدەهێڵین، کە لە کاتێکدا بوو پەرلەمان بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە کۆبوونەوەدا بوو، دارا سێکانیانی وای وت.
پەرلەمانی عێراق لە 9.11.2023 بۆ ماوەی دوو مانگ لە پشوودایە، بە وتەی دارا سێکانیانی بێت، “لەهەر دۆخێکی لەناکاودا پەرلەمان دەتوانێت، کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجامبدات”.