حاسڵاتی ئێوارە
کوڕی سەرۆکی ئیسرائیل لە غەزە ون بووە
964+
ژووری هەواڵ
هاوسەری سەرۆکی ئیسرائیل رایگەیاند لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە هەموو پەیوەندییەکیان لەگەڵ کوڕەکەیان پچڕاوە، کوڕەکەی سەرۆک لە غەزە لە شەڕدایە و کەسوکارەکەی دەڵێن رەنگە لە شەڕەکەدا کوژرابێت، بەڵام هەر هیوایان ماوە.
رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەڵێن بە هۆی نەمانی سووتەمەنییەوە دوو وێستگەی دابەشکردنی ئاو لە غەزە لە کار کەوتوون، لە ئەنجامی ئەوەش 200 هەزار کەس بێبەش دەبن لە ئاوی خواردنەوە.
حەماس رایگەیاند: بە تەواوی سەرجەم نەخۆشخانەکانی باکووری غەزە لەکارکەوتن و هیچ دەرفەتێک نەماوە بۆ وەرگرتنی بریندارەکان.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت جۆرێک لە تەکنەلۆژیای نوێ بەکار دەهێنن، کە یارمەتییان دەدات بۆ ئاشکراکردنی تونێلەکانی حەماس، ئەم تەکنەلۆژیایە پشت دەبەستێت بە مانگە دەستکردەکان و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان.
فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران دەڵێت: رێی تێدەچێت شەڕەکەی ئیسرائیل فراوان ببێت، ئێمەش ئامادەین بۆ هەموو ئەگەرەکان.