بەهۆی زەبری تایەی تراکتۆرەوە بووە

منداڵێک کەوتە ژێر تراکتۆرەوە و گیانیلەدەستدا

964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لە یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی داودە منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵان کەوتە ژێر تراکتۆرەوە و هەر ئەو کاتە گیانیلەدەستدا.

رووداوەکە لە گوندی ئومەر سۆفی قەزای دوزخورماتوو ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە بووە.

پزیشکێک لە هۆبەی پزیشکی نەخۆشخانەی ئازادی بۆ 964 قسەیکردووە وتی، منداڵەکە لەگەڵ باوکی بووە بەسەر تراکتۆرەکەوە، لەپڕ کوڕەکە بەربووەتەوە و گیانیلەدەستداوە.

بەپێی وتەی ئەو پزیشکە، کاتێک منداڵەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا بوو، لەبەر ئەوەی زەبری تایەی تراکتۆرەکەی لەسەر بووە بەو هۆیەوە هەر ئەو کاتە مردووە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

لە بەردەڕەش ئاگر کەوتەوە و منداڵێک گیانی لەدەستدا

لە بەردەڕەش ئاگر کەوتەوە و منداڵێک گیانی لەدەستدا