تیپەکانی کوردستان پێشەنگن
كچانی سلێمانی بووه پاڵه‌وانی عێراق
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئەمڕۆ شەممە پاڵەوانیه‌تیی كۆماری عێراق بۆ باسکەی كچان “3X3” لە بەغدا كۆتاییهات و هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی نازناوه‌كه‌ی برده‌وه.
پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه بە بەشداری 10 تیپ لە پارێزگا جیاجیاکانی عێراق له رۆژانی10 و 11ی ئه‌م مانگه به‌ڕیوه‌چوو، كه یارییه‌كان له یاریگه‌ی كراوه‌دا به‌ڕێوه‌چوون.
له ئه‌نجامی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا، تیپی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی پلەی یەکەمیان به‌ده‌ستهێنا، تیپه‌كانی هەولێر و دهۆک پلەكانی دووه‌م و سێیەمیان برده‌وه.
تیپە بەشداربووەکان بریتی بوون لە هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگاكانی “کەرکوک، هەولێر، کەربەلا، دیوانیە، نەجەف، واست، بابل، سلێمانی، نەینەوا و دهۆك”.
هەڵبژاردەی باسکەی 3*3ـی سلێمانی پێکدێت لە یاریزانان (بریسکە شۆرش، ئێڤران موزەفەر، ئاوا عەبدوڵا و کیژێ فەریق) تیپەکەش لەلایەن رزگار محەمەد رەئوف سەرپەرشتی دەکرێت.