قایمقامیەتی رانیە

نرخی جوانکاریی لە ئارایشتگاکان دیاریی کرا

پێشەوا محەمەد

قایمقامیەتی رانیە نرخی جوانکاریی لە ئارایشتگاکان دیاریی کرد و دەشڵێت، هەر ئارایشتگایەک بەو نرخانەوە پابەند نەبێت سزا دەدرێت.

کارزان سلێمان، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی رانیە بە 964ـی راگەیاند، دوای لێکۆڵینەوە لە نرخی پێویستییەکانی ئارایشتگا و جوانکاری ئەو نرخانەیان دیاریی کردووە.

وتیشی، “ئەوە  بەرنامەیەکە دامانناوە و نرخی سەرجەم پیشە و کارەکانی ناو رانیە رێکدەخەینەوە”.

قایمقایەتی رانیە ئارایشتگاکان ئاگادار دەکاتەوە، ئەگەر بێت و پابەند نەبن بەو نرخانەوە، ئەوا جاری یەکەم بە بڕی 250 هەزار دینار و جاری دووەم بە بڕی 500 هەزار دینار سزا دەدرێن و ئەگەر ببێت بە سێیەم جار، ئارایشتگاکە دادەخرێت.

“دەبێت ئەو کەرەستەی جوانکارییانەی لە ئارایشتگاکاندا بەکاردێت کوالێتی بەرز بێت و بە پێی تایبەتمەندیی عێراقی بێت، ناشبێت لە ئارایشتگاکان بابەتی کەمالیات بفرۆشرێت”، ئەوەش قسەی کارزان سلێمانە.

پێشتریش قایمقامیەتی رانیە نرخی خواردنی گەڕۆکی سەر عەرەبانە و کۆشکەکانی رێکخستبووەوە.

نرخی دیاریکراوی قایمقایەت بۆ ئارایشتگاکان:

نرخی جوانکاریی لە ئارایشتگاکان دیاریی کرا