شارەوانی: خاوەن گۆڕەكان پێشێلی زەوییەکانیان كردووە

له‌ گۆڕستانى گرده‌ڕه‌شه‌ گۆڕى چه‌ند هاوڵاتییه‌ك شێوێندراوه‌

964+

ئەحمەد شەمزین – هه‌ولێر

لە گۆڕستانی گردەڕەشەى هه‌ولێر چەند هاوڵاتیەك گردبوونەوە، ده‌ڵێن بەهۆی رووخاندنی پەرژینی گۆرستانەكە بە شۆڤل، گۆڕی كەسوكاریان ونبووه‌.

حوسێن فەهمی یه‌كێك له‌وانه‌ بوو گۆڕی باوكی ونبووە، بۆ 964 وتی، “ماوەی مانگێكە باوكم مردووە، ئەمڕۆ هاتوومە فاتیحایەك له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ى بخوێنم، به‌ڵام  دەبینم گۆڕه‌كه‌ى شێوێندراوه‌ و نایدۆزمەوە”

داواشى كرد چارەسەری ئەو كێشەیەیان بۆ بكرێت.

دیار بەكریش خاوەنی زەوییەکە، كە سیاجەكەی تێكدراوە، ئەو ده‌ڵێت، چەند كەسێك كڕین و فرۆشتن بە زەوی گۆڕستانەوە دەكەن لە نووسینگەكانی فرۆشتنی خانووبەرە .

لای خۆیه‌وه‌، ئەندازیار تارا بەڕێوه‌بەری شارەوانیی پێنج بۆ 964 رایگەیاند، ئەو زەوییانەی گۆڕستانی گردەڕەشە لە سنووری شارەوانیه‌كه‌یانه‌، خاوەن گۆڕەكان پێشێلیان كردووە .

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن