چاودێری کردوون
ئاسایش: کارمەندێکی دلیڤەری دزی لە حەوت ماڵ کرد
964+
ئەحمەد مستەفا
ئاسایشی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا، “دەستگیرکردنی کارمەندێکی گەیاندن (دلیڤەری) راگەیاند کە دزی لە حەوت ماڵ کردووە”.
بە قسەی ئاسایش بێت، “ئەو کارمەندە لە کاتی کارەکەیدا چاودێری ماڵەکانی کردووە”.
بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە 8.11.2023 ئەوەشی وتووە، “لە لایەن هێزەکانمان دوای وەرگرتنی رەزامەندی داوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، توانیمان تۆمەتبار (م،ن،ر) کە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزیکردنی لە ئەستۆ بوو دەستگیر بکەین”.
بە وتەی ئاسایش، “ئەو تۆمەتبارە کاری گەیاندن (دلیڤەری) کردووە، بەم هۆیەوە چاودێری چەند ماڵێکی کردووە و لە کاتێکی گونجاودا تاوانی دزیکردنی لە حەوت ماڵ کردووە و بڕێکی زۆر پارە و کەلوپەلی گرانبەهای دزیوە”.