لەناوبرا
زیاتر لە سێ تۆن فاسی ئێرانی دەستیبەسەردا گیرا
964+
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ دووشەممە، زیاتر لە سێ تۆن فاس لە ئێرانەوە براوەتە مەرزی کێلێ بە مەبەستی رەوانەکردنی بۆ بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام پشکنینی بۆ کراوە و دەرکەوتووە فاسەکە بە کەڵک نایات.
جەوهەر رەسول، بەڕێوەبەری گومرگی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، کۆمپانیای پشکنەر پێیراگەیاندوون کە فاسە ئێرانییەکە کوالیتی خراپە و لە رووی تەندروستیشەوە باش نییە، بۆیە دەستیانبەسەرداگرتووە و لەناویانبردووە.
خاوەنی بارە فاسەکە، کە بڕەکەی سێ تۆن و 160 کیلۆ بووە، کەلوپەلی دیکەشی هاوردە کردووە، تەنیا فاسەکەی بێ کەڵک بووە.
لەسەر دەبە فاسەکان نوسراوە “Dr.Kohle” کە لە وڵاتی ئێران بەرهەمهاتووە.