بازرگان و بهكارهێنهرى مادهى هۆشبهرن
باندێكی پێنج كهسی له دوزخورماتوو دەستگیرکران
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
لە خورماتوو پێنج کەس بە تۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیركران .
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دوزخورماتوو بەه اوکاری هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا، باندێکی پێنج کەسیان دەستگیرکرد، کە بازرگانیان بە مادەی هۆشبەرەوە کردووە.
باندەكه له پێنج کەس پێكهاتوون و سێ جۆر مادەی هۆشبهریان پێگیراوه، كه بریتین له کریستاڵ و حەب و ترامادۆڵ.
عەمید حوسێن عهلى، بەڕێوهبەری پۆلیسی دوزخورماتوو بە 964ی راگهیاند، لە دوو هەڵمەتی جیاوازدا بە هاوکاری تیمێکی تایبەت، کە لە پارێزگای سەڵاحەدینەوە نێردراون ئهو باندهیان دهستگیركردووه.
وتیشی “بەپێی بەمادەی 28 دەستبەسەرکراون”.
بە پێی زانیارییەکانی 964 لە ماوەی مانگی رابردوودا زیاتر لە25 کەس بەت ۆمەتی بازرگانیکردن و بهکارهێنانی مادەى هۆشبەرە دەستگیرکراون.
بە قسەی بەڕێوهبەری پۆلیسی خورماتوو، تیمێکی تایبەت پێکهێنراوە و رۆژانە بەردەوام ب دوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێن ئالوودە و بەکارهێنەری مادەی هۆشبەرن.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن